Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:44

به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌غه‌كراو سیمۆنا هالێپ له‌ پێشبڕكێ فه‌رمیبه‌كان دوورخرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستپاكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی بڕیاریدا، سیمۆنا هالێپ كچه‌ تێنسزانی به‌ناوبانگی ڕۆمانی به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ پێشبڕكێ فه‌رمیه‌كانی ئه‌م یاریه‌ دووربخاته‌وه‌.
 ئه‌ویش به‌هۆی ئاشكرابوونی به‌كارهێنانی ده‌رمانی وزه‌به‌خشی جۆری ڕۆكسادۆ ستات له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ مانگی ئابی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات ده‌رمانی ڕۆكسادۆ ستات بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی به‌كاردێت، به‌ڵام له‌ لیستی ئه‌و ده‌رمانانه‌ دایه‌ كه‌ بۆ وه‌رزشوانان قه‌ده‌غه‌كراون و به‌ دره‌مانی وزه‌به‌خش هه‌ژمارده‌كرێت.
 له‌به‌رامبه‌ریشدا، هالێپی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ و خاوه‌نی دوو نازناوی گراندسلام ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ی تێیكه‌وتووه‌و هه‌رچی له‌ توانایدا بێت ده‌یخاته‌گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان و تا كۆتایی ده‌جه‌نگێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنێت كه‌ هیچ ده‌رمانێكی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارنه‌هێناوه‌و دڵنیایی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی له‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.