لە 24 كاتژمێری رابردوو لە سەنتەری قەزای چۆمانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 20 میللیمەتر باران باریوە، لەكاتێكدا ساڵی پار تا ئەم ڕێكەوتە هیچ بارانێك نەباریبوو.
سولێمان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی چۆمان بە ماڵپەڕی كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە سێیەم شەپۆلی بارانبارینی ئەم وەرزەی بارانبارین و لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سەنتەری قەزای چۆمان 20 مللیم باران باریوە، بەمەش كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتە 38 مللیم، لەهەمان كات و ساڵی ڕابردوو تاكو ئێستا هیچ بڕە بارانێك نەباریبوو، ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوامی هەیە.
راشیگەیاند: شەوی رابردوو بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەفر بارین زۆربەی چیا سەركەش و بەرزەكانی دەڤەری باڵەكایەتی گرتۆتەوە، ئەم شەپۆلە بارانبارینەش كاریگەری زۆرباشی هەیە بۆ زۆربوونی ئاوی ژێرزەوی و سوودێكی باشی بۆ بواری كشتوكاڵی لە ناوچەكەماندا هەیە.
كەریم سمكۆ
لە چۆمان 20 مللیمەتر باران باریوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.