Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:30

لە سبەیەوە ھاووڵاتیان دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن

کوردستان TV
100%

 


 بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران  رایده‌گه‌ێنێت، لە سبەیەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی،  بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران 
 به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: رێککەوتن کراوە کە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و تەنھا لەرێگەی پاسپۆرتەکەیانەوە دەچنە خاڵە سنووریەکان و لەوێ دەرفەتیان پێ دەدرێت بۆ ماوەی یەک مانگ لە وڵاتی ئێران بمێننەوە، بێ ئەوەی پێویستیان بەڤیزا ھەبێت، کە ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ھەردوولا.

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: لەسبەی ڕۆژی یەکشەممەوە ھاووڵاتیان دەتوانن لە تەواوی خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەبێ ڤیزا ھاتووچۆ بکەن و ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوان ھەردوولا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاکرەیی باسی لەوەشکرد: ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و کارئاسانیەکی باشە و جوڵەی ھاتووچۆ زیاد دەکات و خەڵک زیاتر ھاتووچۆ لەنێوان ھەرێم و ئێران دەکەن، بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت کە بەردەوام کار ئاسانی و ھەرچی پێویستە لە خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێم و ئێران بکرێت، بۆیە چیتر پێویست ناکات ھاووڵاتیان بچنە کونسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزا و راستەوخۆ دەچنە خاڵە سنووریەکان و دەچنە ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.