Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:30

سوپای پاسدارانی ئێران: لەماوەی ساڵ و نیوێكدا 52 سەربازی ئەمریكیمان كوشتووە

کوردستان TV
100%

 سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی 52 سەربازی ئەمریكی ڕاگەیاند.
عەمید عەلیرەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە باانگەشەی ئەوەی كرد كە لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا لە ململانێی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكییەكان توانیومانە زیاتر لە 52 سەربازی ئەمریكی بكوژین.
تەنگسیری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی جاوانی سەر بە كۆمپانیای پەخشی ئێرانی گوتی: ئەمریكییەكان دژایەتی ئەو كارانە دەكەنەوە كە ئێمە دەكەین، ئەوانیش بەپێچەوانەوە ئەنجام دەدەن، بۆیە پێویستە كەرەستەی سەربازی نوێ بەكاربهێنین لەوانە هێرشی دوور مەودا بە وردییەكی زیاتر و زیادبوونی خێرایی و خۆدزینەوەی زیاتری ڕادار.
فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران زیادی كرد: هێزی دەریایی سوپای پاسداران توانی لە ماوەی ساڵ و نیوێك لە ململانێی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكییەكان، زیاتر لە 52 سەربازی ئەمریكی بكوژێت و لەبەرامبەریشدا نۆ سەربازی ئێمە گیانیان لەدەستداوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە هیچ زانیارییەكی زیاتری لەبارەی كوشتنی ئەمریكییەكان و ئەو شوێنانەی كە ئەو ڕووداوانەی تێدا ڕوویانداوە، ڕوون نەكردەوە.
 بەڵام گوتی: لەم ماوەیەدا، ئێمە 4 بەلەممان لەدەستدا، بەڵام ئەمریكییەكان 3 كەشتییان لەدەستدا، لەنێویاندا كەشتی یو ئێس ئێس ساموێل بی ڕۆبەرتس، هەروەها دوو هێلیكۆپتەر.
هەروەها دوێنێ هەینی، ئەدمیرال شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزە دەریاییەكانی هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند، هێزی دەریاییەكەی دەستیان بەسەر دوو بەلەمی سەربازیی ئەمریكادا لە ئاوەكانی دەریای سوور گرتووە.
هاوكات فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریكا لە تویتێكدا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، ئەو ڕاپۆرتانەی لە ئێرانەوە بڵاوكراونەتەوە كە بەم دواییە دەستیان بەسەر دوو كەشتیی هێزی دەریایی ئەمریكادا گرتووە بەهیچ شێوەیەك راست نین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.