شاعیری ناوداری كورد "جگه‌رخوێن" له ساڵی 1903 له باكووری كوردستان له گوندی حه‌سار نزیك به شاری ماردین له‌دایكبووه ،به‌منداڵی شوانی و گاوانی كردوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌داربوه و باوكی كۆچی دواییكردوه، خوشكه‌كه‌ی گرتوویه‌تییه خۆی و به‌خێوی كردووه و دواتر له‌به‌ر ھێنده ده‌رده نه‌داری و ھه‌ژاری به‌ناچاری گوندی حه‌سار جێده‌ھێڵن وله‌ساڵی 1914 بۆ گوندی عامووده ده‌یگوێزنه‌وه.
جگه‌رخوێن ھه‌ر له منداڵییه‌وه زیره‌كی و ھۆشیاری و توندوتۆڵی پێوه دیاربووه و حه‌زی له خوێندن كردووه، بۆیه به‌ھه‌ر جۆرێك بێت، ناردوویانه به‌ر خوێندن له حوجره‌ی مزگه‌وت و سه‌رجه‌م خوێندنه‌كانی زۆر زیره‌كانه به‌رێكردووه وه‌ك خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی و زانسته‌كانی ئایینی ئیسلام، بۆیه به ئومێدی ته‌واوكردنی مۆڵه‌تی دوازده زانستی باكوور و ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان گه‌ڕاوه و دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا عوبێد وه‌رگرتووه.
جگه‌رخوێن له‌ساڵی 1946 ز ڕوو ده‌كاته شاری قامیشلی و ده‌ست به‌كاری ڕامیاری ده‌كات و ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی جڤاتا ئازادی و یه‌كیه‌تییا كورد (Civata Azadî û Yekîtiya Kurd). له‌ساڵی 1948 ز دا ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی كۆمنیستی سوری و له‌ساڵی 1954 ز دا بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی سوریا ده‌پاڵێورێت. له‌ساڵی 1957 ز
واز له‌پارتی كۆمۆنیست ده‌ھێنێت و ڕێكخراوی ئازادی داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌و ڕێكخراوه‌ش پاشتر ده‌چێته ناو پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریاوه. له‌ساڵی 1959 ز دا جگه‌رخوێن ڕووده‌كاته باشووری كوردستان و تا ساڵی 1963 ز له زانكۆی به‌غدا ده‌بێته مامۆستای وانه‌بێژ له به‌شی زمانی كوردی.
دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قامیشلی سه‌رقاڵی نووسین و كاری ڕامیاری ده‌بێت. ھه‌ر له‌و ساڵه‌دا و له شاری دیمه‌شق ده‌خرێته گرتووخانه‌وه.
بۆ به‌شداریكردن له شۆڕشی مه‌لا مسته‌فا با‌رزانی جگه‌رخوێن له‌ساڵی 1969 ڕوو ده‌كاته كوردستانی باشوور و چالاكی كوردایه‌تی خۆی پێشكه‌شی شۆڕشی كورد ده‌كات.
له‌ساڵی 1973دا به‌ره‌وو لوبنان ده‌چێت و له‌وێش ھۆنراوه‌ی كیمه ئه‌ز (Kîme Ez) ده‌نووسێت.
جگه‌رخوێن له ساڵی بۆ سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له ساڵی 1979 ناچار ده‌بێت ڕووبكاته وڵاتی سوێد و له‌وێ وه‌ك په‌ناھه‌نده‌یه‌ك ده‌گیرسێته‌وه و به‌نووسینه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت و له20-10-1984 كۆچی دوایی ده‌كات وته‌رمه‌كه‌ی بۆ قامیشلی ده‌گوێزرێته‌وه و له‌وێ به‌خاكی كوردستان ده‌سپێدرێت، ئه‌وه‌ش ھه‌روه‌ك خۆی پێش مردنی داوایكردبوو.
جگه‌رخوێن و شیعر دواتر به‌ھۆكاری بینینی زۆرداری، ئه‌وه‌ی دوژمنان دژی كورد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، جگه‌رخوێن به‌باشی ده‌زانێ له پیشه‌ی مه‌لایه‌تی دووربكه‌وێته‌وه و به‌ڕۆحیه‌تێكی گه‌وره و به‌بڕوایه‌كی ھێنده به‌تین بچێته جیھانی كاری ڕامیاری و باوه‌ڕه‌كه‌ی و خۆشه‌ویستی كوردستان بخزێنێته جیھانی وێژه و به‌وشه‌ی ناسك دایبڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران ھه‌ست سته‌می زۆرداران بكه‌ن، كه چۆن دژی گه‌لی كوردن.
به كاریگه‌ریی ھۆنراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی و حاجی قادری كۆیی و شۆڕشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كی شێخ سه‌عیدی پیران له باكووری كوردستان له 1925 ز دا، بووه شاعیرێكی لێھاتووی ھۆنراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌وته سه‌ر باسكردنی كوردستانی نیشتمانی خۆشه‌ویستی و ھاندانی ئافره‌تی كورد بۆ خوێندن و خه‌باتی نیشتمانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی كوردایه‌تی له سه‌ره‌تادا ھۆنراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له باسی كوردستاندا به ناونیشانی شام شه‌كره، وه‌ڵات شیرنتره داناوه‌و نیشتمانه‌كه‌ی خۆی به بووكی جیھانی داده‌نێ و باخ و به به‌ھه‌شت مێرگ و سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگاری ده‌چوێنێ و به‌كچێكی شۆخ و شه‌نگی جوان و ڕازاوی داده‌نێ و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و بووكه‌ی كوردستانی به تاجی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی و به ڕۆژ و ده‌ریا و ئه‌ڵماس و دیوانه‌كانی ھۆنراوه‌ی حاجی قادر وئه‌حمه‌دی خانی ده‌چوێنێ و ده‌ڵێت:
وه‌ڵاتی من تووی بووكا جیھانی
ھه‌می باغ و بھشت و مێرگ و كانی
سه‌ری تاجا سه‌لا‌حه‌ددینی كوردی
ئه‌نی ڕۆژه ده‌بورجا ئاسمانی
دوو چاڤێن ته وه‌كی ده‌ریایی ھورمز
كه‌پوو ئه‌لماسه كاری كووش و وانی
دوو زولفێن ته كتێبا حاجی قادر
زمانێ ته ژ به‌ندا شێخی خانی
جگه‌ر خوینه كورێ ته ھه‌ر دنالی
ژ به‌رنه‌زانی و خزانی!!
دوای ئه‌م باسه جوانه‌ی كوردستانی نیشتمانی خۆشه‌ویستی، داوا له كچانی كورد ده‌كات، ڕاپه‌ڕن و بكه‌ونه‌سه‌ر خوێندن و له خه‌وی بێھۆشیدا ھۆشیار بنه‌وه و پێیان ده‌ڵێت: “گه‌ر بخوێنن پێشده‌كه‌ون و گه‌ر نه‌شخوێنن كه‌س ئێش و ده‌ردمان لێ دوور ناخاته‌وه.”
جگه‌رخوێن توانی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ھه‌یبوو بیگه‌یێنێته ئه‌و ئاسته‌ی به نه‌مری بمێنێته‌وه و نه‌وه‌ی ئه‌وسا و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی ھۆنراوه و په‌خشان و فه‌رھه‌نگ و ڕێزمانی كوردی سوودمه‌ندبن.
جگه‌رخوێن به ھه‌ستی پڕ سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی، ھه‌ڵوێستی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد ئه‌سیری په‌سند ده‌كات وستایشێكی جوانی به ھۆنراوه كردووه و له ھۆنراوه‌یه‌كیدا به ناوی به‌ر دیلك واتا خۆشه‌ویستی له ژماره‌ی 10ی ساڵی 1932ی گۆڤاری ھاوار له شامدا بڵاوكردۆته‌وه و به‌م جۆره ده‌ست به‌ستایشه‌كه‌ی ده‌كات:
ئه‌ی برای شه‌ھبازی ئه‌وجی فه‌ن و ھه‌م عیرفانی توو
سه‌د وه‌كی ابن الاپیر ی گووری و قوربانی توو!
جگه‌رخوێن ابن الاپیر به قوربانی ئه‌سیری شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كوردمان ده‌كات چونكه لای وایه (ابن الاپیر)، كه
كوردێكی مێژوو نووس بووه، نه‌ك مێژوو نووسێكی بۆ كوردی نووسیبێت، چونكه له ئاستی “ئه‌سیری”دا ھیچ باشه‌یه‌كی بۆ كورد نه‌بووه و شاعیر له دێڕه ھۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێت:
سه‌د سه‌لاحه‌دین و بی سه‌د وه‌ك ئه‌بی موسلم ھه‌بێ
فائیده ھیچ بوومه ناده‌ن سه‌توه‌تی شاھانی توو
شاعیر ده‌ڵێت: “ئێمه گه‌ر سه‌دی وه‌ك سه‌لاحه‌دین و ئه‌بو موسلیمی خۆراسانیمان ھه‌بێت، كه ھه‌ردووكیان
كورد بوون. به‌ڵام ھیچیان بۆ كورد نه‌كردووه، بۆیه ھیچ سوودێكیان بۆ ئێمه نه‌بووه و ئه‌مه‌شی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ھۆنراوه‌ی و شاعیریه‌تی ئه‌سیری كوردپه‌روه‌ر بووه.”
به‌م جۆره بۆمان ده‌ركه‌وت كه جگه‌رخوێن شاعیرێكی خه‌باتی كوردایه‌تی بووه‌و له زۆربه‌ی ھۆنراوه‌كانیدا داوای ھۆشیاركردنه‌وه‌ی لاوی كوردی كردووه بۆ وه‌ده‌ست ھێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ییان.
جگه‌رخوێن و ئافره‌ت
شاعیر زۆر ده‌ناڵێت، تاكو ئافره‌ت پێشكه‌ون و ئه‌و كاته بڵێن بژی میلله‌تی كورد و ده‌ڵێت:
ئه‌ی كچێ ڕابه بخوێنه دا تو سه‌ربه‌ست ھه‌ر بژی
زوو ژ خه‌و توو سه‌رھلینه به‌س بمینه بێ مه‌ژی
گه‌ر بخوێنی دێ بدی خواندن تو ئێ ھونه‌رته‌ڤا
گه‌ر نه‌خوێنی كه‌س ژ بوومه ئێش و ده‌ردان ناكوژی
وا جگه‌ر خوین خووه‌ش دناڵی دا كوژن پیشڤه‌ھه‌ڕن
دا ببیژن ھه‌ر بژی كورد ھه‌ر بژی كورد ھه‌ر بژی!
به‌رھه‌مه‌كان
* دیوانی یه‌كه‌م: پریسك و په‌تی (Prîsk û Pêtî)، ساڵی 1945 ز دیمه‌شق
* دیوانی دووه‌م: سه‌ورا ئازادی (Sewra Azadî)، ساڵی 1954 ز دیمه‌شق
* دیوانی سێیه‌م: كیمه ئه‌ز (Kîme Ez)، ساڵی 1973 ز دیمه‌شق
* دیوانی چواره‌م: ڕۆناك (Ronak)، ساڵی 1980 ز ستۆكھۆڵم
* دیوانی پێنجه‌م: زه‌ند ئاڤستا (Zend-Avista)، ساڵی 1981 ز ستۆكھۆڵم
* دیوانی شه‌شه‌م: شه‌فه‌ق (Şefeq)، ساڵی 1982 ز ستۆكھۆڵم
* دیوانی حه‌وته‌م: ھێڤی (Hêvî)، ساڵی 1983 ز ستۆكھۆڵم
* دیوانی ھه‌شته‌م: ئاستی (Astî)، ساڵی 1985 ز ستۆكھۆڵم
* ده‌ستوورا زمانێ كوردی (Destûra Zimanê kurdî)، ساڵی 1961 ز به‌غدا
* فه‌رھه‌نگ (په‌رچێ یه‌كه‌م) (Ferheng، perçê yekem)، ساڵی 1962 ز به‌غدا
* فه‌رھه‌نگ (په‌رچێ دوه‌م) (Ferheng، perçê diwem)، ساڵی 1962ز به‌غدا
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.