Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:19

بۆ یەكەم جار لە دوای 80 ساڵ.. ئەمریكا فیرقەی 101 بۆ ئەوروپا دەنێرێت

کوردستان TV
100%

وەك نیشانەی بەرزی گرژیی نێوان ڕووسیا و ناتۆ كە ئەمریكا سەركردایەتی دەكات، سوپای ئەمریكا بۆ یەكەمجارە لە ماوەی نزیكەی 80 ساڵدا فیرقەی 101ی ئاسمانی بۆ ڕۆمانیا ڕەوانە كرد.
یەكەی پیادەی سووك كە نازناوی "هەڵۆی هاواركەر"یان لێنراوە، مەشقیان پێكراوە بۆ ئەوەی لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا بۆ هەر سەنگەرێكی جیهان جێگیر بكرێن و ئامادەن بۆ شەڕكردن.
لەوبارەیەوە عەمید جۆن لوباس، جێگری فەرماندەی فیرقە بە كەناڵی سی بی ئێس نیوزی گوتووە: ئێمە هێزێكی پیادەین و ئامادەین بۆ بەرگریكردن لە هەر ئینجێك لە خاكی ناتۆ، ئێمە توانای ناوازەمان لە سەروەت و سامان و توانا ئاسمانییەكاندا هەیە.


هەروەها جەنەڕاڵ لولیان پێردێلای ڕۆمانی بە كەناڵی سی بی ئێس نیوزی گوتووە، مانای ڕاستەقینە بۆ من، كە هێزی ئەمریكی لێرە(رۆمانیا) هەبێت، وەك ئەوە وایە هاوپەیمانت لە نۆرماندی هەبێت پێش ئەوەی هیچ دوژمنێك لەوێ هەبێت .
هێزەكانی ئەمریكا شوێنێكیان لە بنكەی ئاسمانی سوپای ڕۆمانیا داناوەو بەگشتی نزیكەی 4700 سەربازی فیرقەی 101ی ئاسمانی بۆ بەهێزكردنی لایەنی ڕۆژهەڵاتی ناتۆ جێگیركراون.
ماتدیس بە كەناڵی سی بی ئێس نیوزی راگەیاندووە لە نزیكەوە چاودێری هێزەكانی ڕووسیا دەكەن و لە درێژەی قسەكانیدا گوتی :ئەم دۆخە ئێمە لەسەر پەنجەكانی قاچمان دەهێڵێتەوە.
فەرماندەكانی "هەڵۆی هاواركەر" ڕایانگەیاند كە هەمیشە ئامادەن بۆ شەڕكردن و لەكاتێكدا ئەوان لەوێدان بۆ بەرگریكردن لە خاكی ناتۆ ئەگەر شەڕەكان زیاتر ببێت یان هەر هێرشێك بۆ سەر ناتۆ ڕووبدات، ئەوان بە تەواوی ئامادەن بۆ تێپەڕكردنی سنوورەكانی ئۆكرانیا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.