Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:25

"لەبەردەم پارکی سامی عەبدولڕەحمان پارە و کەلوپەلی لەناو چەندین ئۆتۆمبێل دزیوە"

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 22ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە پارە و کەلوپەلی لەناو چەندین ئۆتۆمبێل لەبەردەم پارکی سامی عەبدولڕەحمان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باکور، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ن. ح.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزینی پارە و کەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێل لەبەردەم دادگای هەولێر و پارکی سامی عەبدولڕەحمان و پێش بارەگای پاسەپۆرت.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی دانی بە چەندین تاوانی لەمشێوەیە نا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و دادوەر بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتباری دەرکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.