Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:28

منداڵێک لە ئاوی باڵەجۆ خنکا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 22ـی 10ـی 2022 منداڵێکی پێنج ساڵان لە ئاوی باڵەجۆ لە سنووری شارەدێی قۆرەتووی سەر ئیدارەی گەرمیان خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند: منداڵێک بەناوی (ئەسیل ئەحمەد هادی) لە ئاوی باڵەجۆی گوندی ساڵح ئاغا سەر بەناحییەی قۆرەتوو خنکا، بە گوتەی کەسوکاری، دانیشتووی هەمان گوندن ماڵیان نزیکی ئاوی باڵەجۆیە.

کەسوکاری منداڵەکە ئاماژەیان بەوە دا کە پێیان نەزانیوە منداڵەکەیان لە ماڵ دەرچووە و چۆتە سەر ئاوەکە و کەوتۆتە نێو ئاوەکە، لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

بەرگری شارستانی باسی لەوەش کردووە کە ئێستا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.