سەرچاوەکانی هەواڵی عێراقی ئەمڕۆ شەممە 22ـی 10ـی 2022 ئاماژە بە کوژرانی بەرپرسێکی ڕێکخراوی بەدر دەکەن.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی ناوخۆیی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، چەند چەكدارێكی نەناسراو شێخ عەلی عەزاری، بەرپرسی ئایینی لقی سێی ڕەسافەی (ڕێكخراوی بەدر کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات) لە ناوچەی كەمالیە لە بەغدا کوشتووە.
ئاماژهی بهوهش دا كه چهكدارهكان دوای هێرشهكه بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
هاوکات پەرلەمانتار مەدیحە موسەوی لە فراکسیۆنی بەدری سەر بە هاوپەیمانی فەتح لە بڵاوکراوەیەک كە لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووکەکەی بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، كە "عەزاری لە ئەنجامی ڕووداوێكی تیرۆركردن لە بەغدا گیانی لەدەست داوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.