Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:32

ئێستا دەتوانن بە سیستەمی ئۆنلاین سکاڵا و داواکارییەکانتان بگەیەننە وەزارەتی کارەبا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 22ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بە سیستەمی ئۆنلاین سکاڵا و داواکارییەکانتان بگەیەننە وەزارەتی کارەبا.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئامارێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: لە ماوەی مانگی شوباتی ڕابردوو، وەڵامی 90 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتییانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون.

لە ئامارەکە هاتووە کە، 53 سکاڵای هاووڵاتیان چارەسەر کراون، کە 23 سکاڵا، تایبەت بوون بە پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە، هەروەها  2 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستییان بە زانیاریی زیاتر هەیە و 12 سکاڵای دیکەش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

وەزارەتەکە ڕوونی کردۆتەوە کە سكاڵا و داواکاری هاووڵاتییان لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:-

- کێشەی پێوەری زیرەک

-  کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەر

- گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان

-  گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان

- هێنانە خوارەوە و ‌هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتییانەوە

- سەرپێچی و ڕۆتین

ئاماژەی بەوەش داوە کە هاووڵاتییان دەتوانن بە ڕێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی سکاڵا و داواکارییەکانی بگەیننە وەزارەتی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم لینکانەوە دەتوانن سوودمەند بن:-

http://skala.moel.gov.krd/...

ماڵپەڕی پسوولە:

https://elc.pay.krd/Pswla/Bill

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.