Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 19:50

ئێران: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ پرسێک ناکەین تا فشارەکانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم کۆتایی نەیەت

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی سێ رۆژه‌ نامه‌گۆڕینه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌مریكییه‌كان و وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه‌ و ده‌یانەوێت به‌خێرایی له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی ئێران ڕێككه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن. ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ پرسێک ناکەین تا فشارەکانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم کۆتایی نەیەت.

حوسەین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی نامه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پێگه‌یشتوه‌ و ئێرانیش وه‌ڵامی نامه‌كانی ئه‌مریكای داوه‌ته‌وه‌.

 ڕاشیگەیاند: وته‌كانیان جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانیان و سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تاران نامه‌یه‌كی له‌ واشنتۆنه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌یان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ نامه‌كانیاندا ئه‌مریكییه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووین كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ زووترین كاتدا ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی واژوو بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه‌ پێمان ڕاگه‌یاندوون كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ پرسێک بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رنجه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و فشاره‌كانی بۆسه‌ر چالاكی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كۆتاییان پێ نه‌یه‌ت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.