ئهندامێكی پهرلهمانی بەریتانیا ئاشكرای دهكات سەرۆک وەزیرانی پێشوو بۆریس جۆنسن جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستەكە كاندید دەكاتەوە، دوای دەستلەكاركێشانەوەی لیز ترەس.
جەیمس درێدج، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند: بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشوو دووپاتی كردووەتەوە كە ئامادەیە بەشداری لە كێبڕكێی هەڵبژاردندا بكات و ئەمڕۆش دەگەڕێتەوە شانشینی یەكگرتوو پاش بەسەربردنی پشوو لە یەكێک لە وڵاتانی كاریبی.
كاندیدانی سهرۆک وهزیرانی بەریتانیا تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 31 ئەم مانگەیان لەبەردەمدایە بۆ زامنكردنی سهد دەنگی پاڵپشتی له نێو ئهنجومهنی گشتی پهرلهمانی بریتانیا، بەپێچەوانەوە كاندیدبوونەكەیان رهتدهكرێتهوه. بە دیاریكردنی سهد دەنگی پاڵپشتی بۆ هەر كاندیدێك، مانای وایە ئەوپەڕی تەنها سێ كاندید بۆ پۆستەكە دەبن. پێشبینی دەكرێت هەریەك لە جۆنسن، ریشی سوناك و بینی مۆردنت خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید بكەن بۆ شوێنگرتنەوەی لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، كە كۆتایی هەفتەی رابردوو دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند، بە تەنها شەش هەفتە پاش وەرگرتنی پۆستەكەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.