Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:29

سەرۆكی چین: جیهان پێویستی بە ئێمەیە

بووە یەكەم سەركردە كە بۆ جاری سێیەم دەسەڵات بگرێتەوە دەست
کوردستان TV
100%

شی جین پینگ سەرلەنوێ بە سكرتێری گشتیی پارتی كۆمۆنیستی چین هەڵبژێردرایەوە و لە دوای ماو تسی تۆنگ، بووە یەكەم سەركردە كە بۆ جاری سێیەم دەسەڵات بگرێتەوە دەست.
لە هەنگاوێكدا كە ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی بە فەرمی وەك سەرۆكی دەوڵەت بۆ خولێكی نوێ لە مانگی ئازاری 2023 دابنرێت، شی جینپینگ ئەمڕۆ یەكشەممە سێیەم خولی مێژوویی لە سەرۆكایەتی حزبی شیوعی چینی بردەوە.
شی جین پینگ لە لێدوانەكانیدا بۆ پەیامنێران لە كۆشكی گەل لە پەكین جەختی لەوە كردەوە كە چین پێویستی بە هەموو جیهانە. 
هەروەها گوتیشی: چین بەبێ جیهان ناتوانێت گەشە بكات و جیهانیش پێویستی بە چینە.
ئاماژەی بۆ ئەمەش كرد كە دوای زیاتر لە چل ساڵ هەوڵی بێوچان بۆ چاكسازی و كرانەوە، دوو موعجیزەمان بەدەستهێناوە، گەشەسەندنی خێرای ئابووری و سەقامگیری كۆمەڵایەتی درێژخایەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.