ئەمەریكا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران لە ئێران نوێكردەوە، دوای ئەوەی پاكێجێك سزای بەسەر ئەو بەرپرسانەدا سەپاند كە تێوەگلاون لە سەركوتكردنی خۆپیشاندەران كە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و داوای ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەكانیان دەكەن.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ یەكشەممە رۆبێرت مالی ، نێردەی تایبەتی ئەمریكا جەختی كردەوە كە خۆپێشاندان لە واشنتۆن و دەیان شاری دیكەی جیهان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران بەڕێوە چوو.
ناوبراو لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گوتی: خۆپیشاندەرانی واشنتۆن و شارەكانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی ئێران دووپات دەكەنەوە كە بەردەوامن لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و داوا لە حكومەتەكەیان دەكەن ڕێز لە كەرامەت و مافی مرۆڤ بگرێت.
ئەمەریكا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دووپات كردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.