Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:21

لە رووداوێكی تەقەكردندا دوو كەس لە نەخۆشخانەیەكی ئەمریكا كوژران

تۆمەتبارەكە بە برینداری دەستگیركراوە
کوردستان TV
100%

لە ئاكامی رووداوێكی تەقەكردن لە نەخۆشخانەیەكی شاری داڵاس سەربە ویلایەتی تێكساس باشووری ئەمریكا، دوو كەس كوژران و تۆمەتبارەكەش بە برینداری دەستگیركرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی داڵاس، كەسێك بە چەكەوە هەڵیكوتاوەتە سەر نەخۆشخانەكە و تەقەی لە دوو كارمەند كردووە و كوشتوونی، دوای بەهاناوەچوونی پۆلیسی نەخۆشخانەكە تۆمەتبارەكە برینداربووە و دەستگیركراوە.
تۆمەتبارەكە ناوی نیستۆر هێرناندێز-ە كە تەمەنی 30 ساڵە و برینەكەی سووكە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە، پێدەچێت بەمەبەستی دزیكردن هەڵیكوتابێتە سەر نەخۆشخانەكە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.