Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:08

هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ڕامین فاتیحی خەڵکی سنە، کە10  ڕۆژ لەمە بەر لەگەڵ خوشک و براکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شار سنە ڕفێندرابوون، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی،21 ی 10 ی 2022، ناوەندە ئەمنییەکان هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕامینیان بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی فاتیحی لەمبارەوە تایبەت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "ڕامین لە به‌شی راگیراوان له‌ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی فاتیحییان وتووە کە کوڕەکەیان لە بەندی تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات خۆی کوشتووە.

دوێنێ شه‌ممه‌ 22 ی 10 ی 2022، ڕێوڕەسمی  به‌خاكسپاردنی تەرمی ڕامین فاتیحی بەڕێوەچوو..

ڕامین فاتیحی لەگەڵ براکەی وریا فاتیحی ڕۆژی شەممە، 14 ی ئۆكتۆبه‌ر و خوشکەکەی ڕادا فاتیحی  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرابوون، هەتا کاتی ڕاگەیاندی هەواڵی مردنی ڕامین، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراوان لەبەردەستدا نەبووە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕامین فاتیحی چوارەمین هاووڵاتیی کوردە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەرکراوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.