Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:15

دامەزرێنەری كۆمپانیای ڕێدبول لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

كۆمپانیاكەی رایدەگەیەنێت، دیتریش ماتێشیتز، دامەزرێنەری نەمسایی یانەی رێدبول، كە خواردنەوەی وزەبەخشی كردە دیاردەیەكی جیهانی، تیپێكی فۆرمۆلا 1ی دروستكرد و نازناوی جیهانی لەناو ئیمپراتۆریەتێكی گەورەی وەرزشیدا بەدەستهێنا، لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ڕێدبول "خەمباری"ی خۆی بە مردنی ئەو ملیاردێرە و سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەو كارانەی كە بەدەستی هێناوە ،دەربڕی.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی نەمسا، ماتێشیتز دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، گیانی لەدەست داوە.
ماتێشیتز لە ساڵی 2022 لەلایەن گۆڤاری فۆربێسەوە وەك دەوڵەمەندترین كەسی نەمسا دەستنیشانكرا و سامانەكەی بە 27.4 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.