له 24 تا 30 ئۆكتۆبه‌ر، هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌كه، شوێنه گشتییه‌كان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و بازگه‌ی زیاتر له شه‌قامه‌كان داده‌نرێ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
د. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، له 24 تا 30 ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی "هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك " هه‌یه.
میرانی گوتیشی: هه‌موو پارێزگار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه لیژنه‌ی ته‌ناهی كۆ ببنه‌وه و هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان و دانانی بازگه‌ی زیاتر له شه‌قامه‌كان، كه گومانی بوونی چه‌كیان لێ ده‌كرێت، پشكنینیان بۆ ده‌كرێـت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌گیرێ.
میرانی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌ت رژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێ و پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك له‌وه‌ی هه‌یه قورس‌تر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.