Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:28

له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌كات

کوردستان TV
100%

له‌ هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌كات.
 یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌م شه‌و به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد، هه‌رسێ یاریزان ڕۆناڵد ئاراوخۆ و مێمفیس دێپای و ئه‌ندرێس كریستێنسن به‌هۆی پێكان له‌ ڕیزی تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ دابڕاون و به‌شداری له‌ یاری به‌رامبه‌ر بلباو‌ ناكه‌ن.
 بارسێلۆنا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیست وپێنج خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری بارسا به‌ تۆماركردنی یازده‌ گۆڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی لالیگا دێت، بلباویش به‌ هه‌ژده‌ خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دایه‌
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا چاڤی هێرناندیز ڕایگه‌یاند كه‌ یاری ئه‌م شه‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی بلباو تیپێكی به‌هێزه‌و یاریزانانی به‌ توندی فشار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان، چاڤی ئاشكراشی كرد كه‌ ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بلباو شێوازی هێرشبردن له‌ تیپه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كات.
 هاوكات ڕاهێنه‌ری بارسا ڕێزو پێزانینی خۆی بۆ ڤالڤێردی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ پێشتر ڕاهێنه‌ری بارسا بوو، چاڤی گوتی، ڤالڤێردی ڕاهێنه‌رێكی گه‌وره‌و به‌ توانایه‌و به‌ هێمنی كاره‌كانی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت و خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی نمونه‌ییه‌و ڕێزێكی زۆری لێده‌گرین.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.