Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:15

خۆپیشاندانەكانی ئێران بەردەوامی هەیە

کوردستان TV
100%

خۆپیشاندانەكان لە ئێران كە لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستیان پێ كرد، بۆ 37مین رۆژ بەردەوام بوون.
كۆمەڵێك گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە و تیایاندا ئەوە دەردەكەوێت كە لە شاری دێزفول سەربە پارێزگای خوزستان، خۆپیشاندەران لە رێی سووتاندنی تایە و زبڵدان و لێكردنەوەی تابلۆی سەر شەقامەكانەوە، بەربەستیان دروست كردووە و هێزە ئەمنییەكانیش بە گازی فرمێسكڕێژ، بڵاوەیان پێكردوون.
كاتێكیش خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەكان دروشمیان دەگوتەوە، شۆفێران لە رێی هۆڕن لێدانەوە، پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕین.
لە شاری ئەهواز، بۆ ئازادكردنی زیاتر لە 250 كارمەندی گرووپی پۆڵای نیشتمانیی ئەهواز، هاووڵاتییان رژانە مەیدانی ناوەندی شارەكە و بە گوتنەوەی دروشمی "دەجەنگین، دەمرین، دووبارە ئێران دەگرینەوە دەست"، ناڕەزاییان دەربڕی.
بە هەمان شێوە قوتابیانی زانكۆكانی بەهەشتی، ئەمیر كەبیر، رازی، زانست و كولتووری تاران، زانستە پزیشكییەكانی مەشهەد، تەورێز، زانستە پزیشكییەكانی هەمەدان، تاران، تەكنەلۆجیای شیراز، یەزد، مازەندەران، زاهیدان، ئەهواز جادیشاپوور، عەللامە تەباتەبایی خۆپیشاندانیان ساز كرد.
هەروەها لە شارەكانی سنە، سەقز و بۆكان كاسبكاران بۆ نیشاندانی ناڕەزایی و پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندەكان، دەڕابەی دووكانەكانیان دادایەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.