Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:31

له‌لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سێڤییا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری یازده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی یانه‌كان و پاله‌و‌انی پارساڵی خوله‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی سێڤییای كردو به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك یاریه‌كه‌ی له‌ سێڤییای برده‌وه‌.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی  یاری و له‌ خوله‌كی شه‌ش لۆكا مۆدریجی كرواتی سوودی له‌ تۆپێكی ڤینیسیۆس جۆنیۆر وه‌رگرت و گۆلی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی شاهانه‌ تۆمار كرد،ئه‌مه‌ش ناونیشانی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو چوار ئیریك لامێلا گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له‌ سوودی سیڤیا تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا ،له‌ خوله‌كی حه‌فتاو نۆ لۆكاس ڤاسكوێز گۆلی دووه‌می بۆ رالن مه‌درید تۆمار كردو جارێكی تر خاوه‌ن یاریگای له‌ یاریه‌كه‌ پێشخسته‌وه‌ ، دوو خوله‌ك دواتر فیدریكۆ ڤالڤێردی به‌ لێدانێكی به‌هێزو جوان گۆلی سێیه‌می مێریتگی تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ تۆمار كردو به‌ سیو یه‌ك خال پێشه‌نگی یانه‌كانی به‌هێزتر كرد ، سیزیاش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به‌ ده‌ خال له‌ پله‌ی چوارده‌م مایه‌وه‌ . 
   


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.