Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:17

له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هۆفنهایم تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی ده‌ وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی یازده‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی هۆفنهایمی میوانداری برده‌وه‌.
هه‌ردوو گۆڵی بایرن له‌ گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ تۆماركرا، له‌ خوله‌كی هه‌ژده‌دا، یاریزان جه‌مال موسیالا ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری كامیرۆنی، ئێریك ماكسیم چۆپۆ گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی له‌ خوله‌كی سیی و هه‌شت به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌م دوو گۆڵه‌ ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و هۆفنهایمیش به‌ حه‌ڤده‌ خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.