Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:23

له‌خولی ئیتاڵیا میلان و ئه‌نته‌رمیلان براوه‌بوون

کوردستان TV
100%


له‌میانی گه‌ری یازده‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و مۆنزا له‌ شاری میلان و له‌سه‌ر یاریگای سانسیرۆ روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا میلان به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

خاوه‌ن مال شازده‌ خوله‌كیان پێویست بوو تا بگه‌نه‌ گۆلی میوانه‌كه‌یان و كاتێك ئیبراهیم دیاز گۆلی یه‌كه‌می بۆ میلان تۆمار كرد، به‌ر له‌ ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌مان یاریزان ئیبراهیم دیاز گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له‌ گێمی دووه‌میش یاریزانانی میلان باشتر ده‌ركه‌وتنه‌وه‌و له‌ خوله‌كی شه‌ستو پێنج دیڤۆك ئۆریجی گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن مال زیاد كرد ، له‌ خوله‌كی خه‌فتا میوانه‌كان له‌ ریگای یاریزان فلیبۆ رانۆكیا گۆلێكیان تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌یان كه‌م كرده‌وه‌ ، به‌لام له‌ خوله‌كی هه‌شتاو چوار رافائیل لیاو گۆلی چواره‌می بۆ میلان تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و میلان هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ تۆمار كردو به‌ بیستو شه‌ش خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی مۆنزاش تووشی حه‌وته‌م دۆراندن هات و به‌ ده‌ خال له‌ پله‌ی چوارده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
       
 
له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ڤیۆرنتینا میوانداری یانه‌ی ئینته‌ر میلانی كردو له‌ یاریه‌كی پر گۆلدا یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئارتیمۆ فرانكی له‌ فلۆرنسا به‌رێوه‌ چوو ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكی فیكه‌ی ناوبژیوان و له‌ خوله‌كی دوو نیكۆلا بارێلا گۆلێكی له‌ سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی پازده‌ش لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان زیاد كرد ، له‌خوله‌كی سیو سێ ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن مال هه‌ژمار كردو ئاسه‌ر كابرال به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌حێی كردو جیاوازی گۆله‌كانی له‌ گیمی یه‌كه‌م بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه‌ . له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست جۆناسان ئایكۆنی گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد.
 له‌ خوله‌كی حه‌فتاو سێ لاوتارۆ مارتێنێز به‌لێدانی سزا گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی نه‌وه‌ت لۆكا یۆڤیش گۆلی سێیه‌می بۆ ڤیۆرنتینا تۆمار كردو جارێكی تر ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ ، له‌ چواره‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا هنریك مختاریان گۆلی چواره‌می تۆمار كردو یاریش به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆل له‌سوودی ئینته‌ر میلان كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كردو به‌ بیست و یه‌ك خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی ڤیۆرنتیناش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به‌ ده‌ خال له‌ پله‌ی سێزده‌می ریزبه‌ندی دێت .
  
 


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.