یانه‌ی سیبی عومانی نازناوی جامی یه‌كێتی ئاسیای بۆ تۆپی پێ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای بوكیت جه‌لیل له كوالالهمپوری پایته‌ختی مالیزیا، یانه‌ی سیب به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كوالالهمپوری مالیزی میوانداری برده‌وه، له خوله‌كی بیستودوودا، یاریزان عه‌لی سلێمان گۆڵێكی بۆ سیب به لێدانی كۆرنه تۆماركرد، پاشان یاریزان عه‌بدولعه‌زیز حه‌مید گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی سیی و حه‌وت به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆڵه به سوودی تیپه عومانیهكه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سیب و له خوله‌كی شه‌ست ونۆدا، یاریزان موحسین ساڵح ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی سێیه‌می میوانه‌كانی تۆماركرد، ڕووبه‌ڕوو بوونهوكهش به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی سیب كۆتایی هات.
به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی سیب بووه یه‌كه‌م یانه‌ی عومانی كه نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كی تۆپی پێی كیشوه‌ری ئاسیا به‌ده‌ست دێنێت، له كۆتاییداو به ئاماده‌بوونی سه‌لمان بن ئیبراهیمی به‌حره‌ینی و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، جامی یه‌كێتی ئاسیا پێشكه‌شی یاریزانانی یانه‌ی سیب كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.