Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:21

بۆ یه‌كه‌مینجار هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌رهه‌می بۆ مۆندیال ده‌بێت

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی کورد" ئاراس فاتیح" ،ناسراوه‌ به‌ خه‌په‌ بەرهەمێکی بۆ مۆندیالی قەتەر 2022 ئاماده‌ ده‌كات.

خه‌په‌،هه‌واڵه‌كه‌ی لە پێگەی فەرمی ئنستاگرامی خۆیدا بڵاوكردۆته‌وه‌و راگه‌یاندووه‌: كه‌ بەرهەمێکی بۆ مۆندیالی قەتەر ئامادەکردووە، له‌ئێستادا گۆرانییەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە و بە زووترین کات کاری ڤیدیۆکلیپی بۆ دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.

هه‌روه‌ها ئاراس ده‌ڵێت" له‌ گۆرانییه‌كه‌دا،هونەرمەندان لە چەندین وڵاتەوە تێیدا بەشداربوونە و بە 10 زمان وتراوه‌" .
 ئارارس لە ساڵی 1972 لە کەرکوک لە دایک بووە، بێجگە لە گۆرانی ووتن کاری دەرهێنەریش دەکات، خاوەنی چوار ئەلبوومە و ماستەری لە هونەر لە زانکۆی مۆسکۆی ستەیتی کەلتور بەدەستهێناوە،له‌ هه‌مان كاتدا خاوه‌ن هاودارێكی زۆره‌.
ئا- كامران

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.