سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.10.23، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لهبهرپرسانی تهندروستی و پسپۆر و پزیشک و کارمەندانى تەندروستیى، بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە، کە بە گوژمەی (295 ملیۆن دینار) ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێکراوە.
دواى بە سەرکردنەوەى هۆڵەکانى نەخۆش و یەکە یەکە بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستیى هەولێر بۆ نۆژەنکردنەوەى ئەم بەشە و پزیشک و کارمەندانى کە خەمخۆران و پەرۆشانە کارەکانیان ئەنجامدەدەن. ئومێدى خواست هاوڵاتییان هیچ کات پێویستیان بەو بەشە نەبێت و هەمیشە ساغ و تەندروستبن.
جێگەى باسە، پڕۆژەى بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، لە سەر رووبەری 1273 مەتر2 دروستکراوە و جگە لە دابینکردنى پێداویستیە پزیشکیەکانى، کارەکانی شارستانی و میکانیک و کارەبایى سەرلەنوێ بۆ ئەنجامدراوە.
بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.