Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:37

سبەی لە هەندێك شوێنی ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق ، كەشوهەوای ئەم هەفتەیەی ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا دەستەكە رایگەیاندووە، كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، لە هەندێك شوێنی ناوەڕاستی عێراق نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین كە هەورە تریشقەی لەگەڵدایە ، هاوكات كەشوهەوای باكووری عێراق نیمچە هەور دەبێت و كەشوهەوای باشووری عێراق ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەشوهەوای رۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوەڕاستی عێراق كەمێك نزم دەبنەوە بە بەراورد بە رۆژی پێشوو .
ڕوونیشی كردەوە، كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە دادپەروەرانە دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیكن لە سەرتاسەری وڵات.
ئاماژەی بەوەشدا كە پێنجشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەكە روون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشووریش هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.