Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:39

لە 12ی ئابی 2026دا خۆرگیرانی تەواو ڕوودەدات

کوردستان TV
100%

رۆژی سێشەممە،25-10-2022 جیهان شاهیدی خۆرگیرانی نیمچەیی دەبێت، كە ناوچەیەكی بەرفراوانی نیوەگۆی باكوور دەگرێتەوە، لە دیاردەیەكدا كە ماوەی دوو كاتژمێر دەخایەنێت كە نابێتە هۆی تاریكییەكی تەواو، بەڵام ئەوانەی ئارەزووی چاودێریكردنی دەكەن دەبێت وریا بن.
بەپێی پەیمانگای فەرەنسی بۆ میكانیكی ئاسمانی و حیساباتی ساڵنامەی فەلەكناسی روانگەی پاریس، دیاردەكە رۆژی سێشەممە، كاتژمێر 08:58 بە كاتی گرینتش لەكاتژمێر 13:02 بە كاتی گرینتش لە دەریای هیندستان كۆتایی دێت، دیاردەكە بە ئەوروپا و باكووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت، 
بەپێی ئامارەكانی روانگەی پاریس، لە 12ی ئابی 2026دا خۆرگیرانێكی تەواو ڕوودەدات كە دەبێتە هۆی تاریككردنی دیسكی خۆر بەڕێژەی 92%..
هەروەها سادق عەتیە، پێشبینیكەری كەشوهەوا  لە پۆستێكی فەیسبووكدا رایگەیاندووە، بەرواری خۆرگیران سێشەممە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەتوانرێت خۆرگیرانەكە بەشێكی لە ئەوروپا، دوورگەی ئۆرال، سیبیریای ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا ببینرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.