Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:37

زیانه‌ لاوه‌كیه‌كانی بۆیه‌ی كاتی قژ یان سمێڵ بزانه‌

کوردستان TV
100%

زۆرێك له‌ پیاوان قژ یاخود سمێڵیان بۆیه‌ ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆیه‌كردن هه‌ندێك زیانی لاوه‌كی له‌ تاڵه‌كانی قژ یاخود سمێل به‌رده‌كه‌وێت له‌م بارییه‌وه‌" د. ڕه‌نجده‌ر قه‌ره‌داغی – پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی پێست" زیانه‌ لاوه‌كییه‌كان له‌ شه‌ش خاڵ كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:
  
1. لاوازكردنی توێكڵی ده‌ره‌وه‌ی تاڵه‌ مووه‌كان.

2. زبر بوون و بێ ڕه‌ونه‌ق بوونی تاڵه‌ مووه‌كان.

3. زوو شكانی قه‌دی مووه‌كان و قژ ڕووتانه‌وه‌.

4. هه‌ستیاری له‌ شێوه‌ی لیرو سووربوونه‌وه‌ی پێست.

5. هه‌ستیاری له‌ شێوه‌ی ئاوسانی لێوو پێڵووی چاوه‌كان.

6. خراپبوونی باری هه‌ناسه‌ له‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌بۆیان هه‌یه‌.
 ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.