کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گوهدار شێخۆ سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەرپرسانی کارەبای ناوچەکە باسیان لە دۆخی کارەبای هەرێم، بەتایبەتی کارەبای ناوچەکە کرا.
گرفتەکانی کارەبای ناوچەکە و چۆنییەتی چارەسەرکردنی خرانەڕوو و بۆ باشتر خزمەتکردنی دانیشتوانی ناوچەکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کراوەتەوە.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیشدا وەزیری کارەبا کە وەزیری سامانە سرووشتییەکانە بە وەکالەت باسی لە پڕۆژەکانی کارەباو پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کرد.
گرفتەکانی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چارەسەر دەکرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.