به مه‌به‌ستی گەیاندنی خزمه‌تگوزاری به شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی رێگاوبان له ناوچه جیاجیاکانی كوردستان، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو بودجەیەی کە لەبەردەستیدایە بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکان.
یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ش رێگاسازیی گه‌ڕه‌كی داڵانی ناحیه‌ی خورماڵه، ئه‌م پرۆژه‌یه به یه‌ك قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ی ته‌واوبوونیشی 365 رۆژه و ئێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە.
جاسم محموود مسته‌فا، چاودێری پرۆژه‌ی رێگاسازیی گه‌ڕه‌كی داڵان له خورماڵ سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه گوتی: ئه‌م پرۆژه‌یه به درێژیی 6 كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕی گوژمه‌ی ته‌رخانكراویش بریتییه له یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار، كه له‌سه‌ر داهاتی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان خه‌رج ده‌كرێت و پێشینه‌ی 156 ملیۆن دیناری بۆ كراوه.
له ناحیه‌ی خورماڵ پرۆژه‌یه‌كی رێگاسازی به‌ڕێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.