نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ئاشكرای كرد كه له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ربژێركراون بۆ پۆستی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕأیگهیاندووه "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وە کە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ سه‌رجه‌م ئه‌و لایەنە سیاسییانەی کە بەشدارن لە حکوومەتی نوێی عێراق، هه‌روه‌ها چاوپێکەوتن لەگەڵ به‌ربژێری لایه‌نه سیاسییەکانیش ده‌كه‌ین بۆ پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتی نوێ‌دا".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه "چاوپێکەوتن لەگەڵ به‌ربژێره‌كانیش لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت كه لە کۆمەڵێک ڕاوێژکار پێکدێت و ڕاسته‌وخۆ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوە سەرۆکایەتی دەکرێت".
نووسینگه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه "له كۆتاییدا ناوی به‌ربژێره هه‌ڵبژێردراوه‌كان ڕادەگەیەنرێت، بەڵام دوای تەواوبوونی ڕێكاره‌كان و چاوپێکەوتنەکان تا له پێگه‌ی به‌ربژێره‌كان له ڕووی یاساییه‌وه دڵنیا ببنه‌وه".
له كۆتاییدا نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان و هه‌ڵبژاردنی به‌ربژێره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان، کات بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری ده‌كرێ به مه‌به‌ستی متمانه‌به‌خشین به حكوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.