Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:24

 دژەتیرۆری عێراق بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان 5 تیرۆریستیان دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 10ـى 2022 دەستگیرکردنی 5 تیرۆریستی بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێک دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کردەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لەنێوان دەزگای دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو 4 تیرۆریست دەستگیر بکەن کە سێیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سلێمانی بوون.

ڕاشیگەیاند: هەروەها ئەندامێکی دیاری باندە تیرۆریستییەکە بەناوی بەناوی ئەبو حەمزە لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کرا.

دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە بە دەستگیركردنی ئەو توخمە تیرۆریستییە كۆتایی بە چالاکییەکانیان هێنرا كە چەک و ئامێری تەقینەوە ئامادە كرابوو بۆ تەقاندنەوەیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.