حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی ڕێگەسازی لە ناحییەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: به مه‌به‌ستی گەیاندنی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ڕێگەوبان له ناوچه جیاجیاکانی كوردستان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو بووجەیەی کە لەبەردەستی دایە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
ڕاشیگەیاند: یه‌كێک له‌و پڕۆژانه‌ش ڕێگەسازیی گه‌ڕه‌كی داڵانی ناحییه‌ی خورماڵه، ئه‌م پڕۆژه‌یه به یه‌ک قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ی ته‌واوبوونیشی 365 ڕۆژه و ئێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە.
جاسم محموود مسته‌فا، چاودێری پرۆژه‌ی ڕێگەسازی گه‌ڕه‌كی داڵان له خورماڵ سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه ئاماژەی بەوە دا کە "ئه‌م پرۆژه‌یه به درێژیی 6 كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕی گوژمه‌ی ته‌رخانكراویش بریتییه له ملیارێک و 500 ملیۆن دینار، كه له‌سه‌ر داهاتی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان خه‌رج ده‌كرێت و پێشینه‌ی 156 ملیۆن دیناری بۆ كراوه.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.