دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه كه ڕه‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌ناچاری خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێته‌وه.
تره‌مپ له كاتی پێشكه‌شكردنی وتاریك بۆ هه‌وادارانی له شاری رۆبستاون له هه‌رێمی تێكساس ڕایگه‌یاند: دووجار به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكام كرد و له ههردووجاریشدا سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی دووه‌مدا ده‌نگی زۆر زیاترم به‌ده‌ستهێنا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020 ملیۆنان ده‌نگم زیاتر هێنا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016، ته‌نانه‌ت له‌نێوان سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ده‌نگی مێژووییم به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستكاری ده‌نگ و ئه‌نجامه‌كان كرا.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دووباره سه‌ركه‌وتوو و سه‌لامه‌ت و شكۆمه‌ند بێته‌وه، ڕه‌نگه ناچار بم جارێكی دیكه خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرمه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانه‌وه داوا كرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی رۆژی 6ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2021 و په‌لاماردانی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس، په‌رله‌مان ده‌رفه‌تی 4 مانگی به تره‌مپ دابوو بۆ پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌كان كه بیسه‌لمێنێ ئه‌و په‌یوه‌ندی به پشێوی و هێرشكه‌ران نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.