Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:19

شۆفێرێكی ماتۆڕسكیلی ته‌مه‌ن 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلێك، شوفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو، گیانی له‌ده‌ست دا.

موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لەسەر ڕێگای کەلار - کوڵەجۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب و ماتۆڕسکیلێك ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی (حه‌سه‌ن فه‌لاح حه‌سه‌ن) لەدایکبووی 2005 دانیشتووی گوندی کۆکس گیانی لەدەست دا.

گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە مەبەستی توێکاری، تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچكه‌ی کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەند کراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.