سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 10ـى 2022 جەختی کردەوە کە وەزارەتەکەیان لە ڕێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
بە سەرپەرشتی فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەكانی (70 و 80) و نوێنەری هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە پێكهێنانی دوو فرقەی سەربازی بەڕێوە چوو، كە پێشتر بە مەبەستی كۆكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەپێی سیاقاتی عەسكەری بۆ تەئمینكردنی قیادە و سەیتەرە بڕیاری پێكهێنانی لەسەر درابوو.
سەرۆكی ئەركان لە کۆبوونەوەکە بەوردی تیشكی خستەسەر گرنگی پێكهێنانی فرقەكان و هەماهەنگی لەنێوان میحوەركان و یەكە سەربازییەكانی تر، تەئكیدیشی كردەوە کە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ ڕێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.