Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:26

وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 10ـى 2022 هەردوو وەزیری بەرگری ئەمریکا و ڕووسیا تاوتوێی دۆخی ئۆکراینایان کرد.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ سێرگی شویگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا دووەم پەیوەندی تەلەفۆنییان لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەنجام دا.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە دۆخی ئۆکرانیایان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش شۆیگو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری فەرەنسی و تورکیا و بەریتانیا ئەنجام دا.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەکاتێکدایە کە ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا چڕکردۆتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.