Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:18

لە خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان.. سلێمانی سەرکەوتنی بەسەر کۆیە تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به ‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان، یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان بۆ وه‌رزی 2022 له‌سه‌ر ئاستی كوڕان بەردەوامە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم لە سێیەم یاریی گەڕی یەکەمی خولەکەدا یانەی سلێمانی میوانداری یانەی کۆیە کرد و یارییەکەشی لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا هێنا بە ئەنجامی 31 گۆل بەرامبەر 25 گۆل بۆ کۆیە.

له‌ خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان، شه‌ش یانه‌ به‌شدارن و یارییه‌كانیش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ له‌ ماوه‌ی پێنج گه‌ڕدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له ‌كار و چاڵاكییه‌كانی به‌رده‌وامه‌ به ‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.