له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانی گه‌ڕی سێییه‌م له خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان، كاتژمێر 3ى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له هۆڵی حه‌ی حه‌جاج له شاری كه‌ركووك، سۆلافی نوێ میوانداری ده‌ربه‌ندیخانی کرد، یارییەکەش سۆلافی نوێ لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتایی هێنا بە ئەنجامی 85 خاڵ بەرامبەر 62 خاڵ بۆ دەربەندیخان.
رۆژی سێشه‌می داهاتووش له هه‌مان كاتی ئاماژه‌پێدراو قه‌ڵای شاری هه‌ولێر ده‌بێته میوانی زاخۆ.
یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ش به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت:-
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت، 21 یاری له خوله‌كه‌دا له ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوە دەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه به‌شداره‌كانیش بریتین له:-
قه‌ڵا، هێرش، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.
بەرێوەچوونی کار و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بە چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.