Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:20

دوو یاداشتی لێکتێگەشتن لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان واژۆ کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان واژۆ کرد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 10ـى 2022 کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە سەردانێکدا بۆ بەغداد لەگەڵ وەزیری بازرگانی حکوومەتی فیدڕاڵ کۆبویەوە، دوو یاداشتی لێک تێگەشتن لەنێوان هەردولادا واژۆکرا.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانی و کۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراک و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دروستکراوی دانەوێڵە واژۆیان لەسەر کرا.

وەزارەتی بازرگانی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنانەی ئاشکرا کردووە کە بریتی بوون لە:-

- گەڕاندنەوی ئەو بڕە پارەی لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت بۆ خۆراک و ئارد بۆ بەغداد و لەبەرانبەردا بەغداد هەڵدەستێت بە سەرپەرشتیکردنی داگرتن وبارکردن و گەیاندنی خۆراک و ئارد بە هاووڵاتییان و تێچووەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایانە.

- پێدانی پاداشتی ماددی و هەمووجۆرە هاوکاریەک بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێم، ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی تایبەتمەندن بەو کارانە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانی.

- دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە.

- نۆژەنکردنەوەی کۆگەکانی خۆراک و دابینکردنی پێداویستی بۆیان، جگە لەوانەش هەر پاداشت و هاوکارییەک بۆ فەرمانبەرانی شارەکانی تر بێت ئەوانەی هەرێمیش بگرێتەوە.

- هەر لیژنەیەک پێک بێت بۆ بەدواداچوونی کاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتییە دەبێت بە هەماهەنگی و ئاگاداری یەکتر بێت و ئەندامێکی لیژنەکە لە هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.