سەرەڕای چاوەڕوانییەکان لە تووندبوونی پێداویستییەکان لەسەر ئاستی جیهان و پێش جێبەجێکردنی قەدەغەی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، ئه‌مڕۆ دووشەممە 24ـی 10ـی 2022 لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ نرخی نه‌وت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی برێنت 54 سەنت واته به ڕێژه‌ی 0.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.04 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 51 سەنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک واته به ڕێژه‌ی 0.6% نرخه‌كه‌ی دابەزی و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێک به 85.56 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.