Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:15

زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی سەلمان ڕووشدی دەدرێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ئەمساڵ هێرش کرایە سەر نووسەری ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان، بریکارەکەی زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی دەدات.

ئەندرێ وایلی، بریکاری سەلمان ڕووشدی نووسەری بەریتانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو هێرشەی کرایە سەر سەلمان ڕووشدی یەکێک لە چاوەکانی و دەستێکی لە دەست داوە.

ڕاشیگەیاند: برینەکانی زۆر سەخت بوون، بەجۆرێک کە سێ برین بەسەر ملیەوە بووە، هەروەها 15 برین بەسەر سینگ و شوێنەکانی جەستەیەوە بووە. بەپێی گوتەی بریکارەکەی هێرشێکی دڕندانەی کراوەتەسەر.

لە 12ـی 07ـی 2022 سەلمان ڕووشدی ئامادەکاری دەکرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە باکوری ویلایەتی نیویۆرک کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردەسەر ئەو نووسەرە.

 سەلمان ڕووشدی لە 19ـی 06ـی 1947 لە شاری مومبای هیندستان لەدایکبووە، کاتێک کتێبی (ئایەتەکانی شەیتان)ـی بڵاوکردەوە، دوای چەند مانگێک لە ئێران قەدەغە کرا و لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، ڕێبەری پێشووی ئێران فەتوای کوشتنی درا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.