Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:26

لا لیگا.. بارسێلۆنا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەتلەتیکۆ بیلباوی بردەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی گەڕی 11هەمی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباوی کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بەسەردا تۆمار کرد.

لە خولەکی 12ی یارییەکەدا، عوسمان دێمبلی بەلێدانی سەر، گوڵی یەکەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد و دواتر لە خولەکی 18دا، سێرجییۆ رۆبێرتۆ بە شوتێکی بەهێز گۆڵی دووەمی لە یانەی میوان تۆمار کرد.

لە خولەکی 22 یارییەکەدا، رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، هەروەها فێران تۆڕێس لە خولەکی 73ی یارییەکەدا، گۆڵی چوارەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد.

بەم سەرکەوتنەش بارسێلۆنا کە ریزبەندی دووەمی گرتووە لە لا لیگادا، کۆی خاڵەکانی بۆ 28 خاڵ بەرزکردەوە و ژمارەی خاڵەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباویش لە 18 خاڵدا مایەوە بە ریزبەندی شەشەم.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.