لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەریخستووە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرزو بەرزبونەوەی تێكڕای توشبون بە نەخۆشی شیزوفیرینیا لەنێوان خانماندا، ئەمەش زیان بە توانای مێشك و بیركردنەوە دەگەیەنێت.
بارل فلیترمارك بەڕێوبەری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: بەپێی بیرۆكەی من پێڵاوی پاژنە بەرز ئافرەت تووشی قەلەقیەكی توندی پێیەكان دەكات لەكاتی ڕۆیشتندا، چونكە دەبێتە هۆی ڕۆیشتنێكی ناتەندروست كەلە داهاتوشدا زیان بە ماسولكەكانی پێ ی دەگەیەنێت ، بەمەش كار لەتوانای ژیری خانمان دەكات.
جێگەی باسە مێژووی بەكارهێنان و لەپێكردنی پێڵا وی پاژنە بەرز بۆ هەزارساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە ، بەڵام ئەمە یەكەمین حاڵەتە دە ركەوتووە كە ژنان تووشی شیزو فرینیا دەكات.
ژێدهر - تهندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.