Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:20

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان: ڤاران بەهۆی پێكانه‌وه‌ بۆ ماوەیەك لەیاریگاكان دوور دەكەوێـتەوە

کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان بڵاویانكردوە، بەرگریگاری فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رافائیل ڤاران بەهۆی ئەو پێكانەی لەیاری بەرامبەر چێلسی لەپریمەرلیگ دووچاری هات بۆ ماوەیەك لەیاریگاكان دوور دەكەوێـتەوە.
لای خۆیەوە رادیۆی مۆنتی كارلۆ ئاماژەی بۆكردوە، ڤان دووچاری پێكان هاتووە لەئەژنۆی، بۆیە تییمی پزیشكی یانەكە بەمەبەستی دیاریكردنی دۆخی پێكانەكەی پشكنینی قوولی بۆ ئەنجام دەدەن لەپێناو دەست نیشانكردنی پێكانەكە، بەپێی هەواڵی ڕادیۆی ناوبراو ئەو هاواركردنەی ڤاران دڵنیاكەرەوە نیە، بەڵكو مەترسی ئەوە لەئارادایە ئەو یاریزانە دووچاری پێكانی قورس هاتبێت لەكاتێكدا كەمتر لەمانگێك ماوە بۆ بەرێوەچوونی یاریەكانی جامی جیهانی دوو هەزارو بیست و دووی قەتەر.
 ڤاران پێشتر لە سالی دوو هەزارو هەژدە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی نازناوی مۆندیال بباتەوە و یەکێکە لە ئەستێرەکانی پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوو، جێگای باسكە ڤاران لە گێمی دووەمی یاریی بەرامبەر بەیانەی چێلسی لەگەری سێزدەهەمی پریمەرلیگ کاتێک هەوڵیدا پاسێک بەئاراستەی ئۆبامیانگ بپچرێنێت، بەهۆیەوە كەوتە سەر زەوی و هاواری لێ بەرز بۆوە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.