Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:29

شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەی 4 مانگ دادەخرێت

کوردستان TV
100%

شەقامی جوتسایدی گەڕەکی عەدالەی کۆن لە سبەی سێشەممەوە 25ـی 10ـی 2022 بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بۆ ماوەی 4 مانگ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەک ڕایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کە لە سبەی سێشەممەوە جوتسایدی گەڕەکی عەدالەی کۆن دادەخرێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بۆماوەی 120ڕۆژ.

سەبارەت بە شوێنگرەوەی ڕێگەکە هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە لەو ماوەیەدا شوفێران وەکو ڕێگەی شوێنگرەوە دەتوانن جوتسایدی عەدالەی نوێ بەکاربێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.