Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:18

حکومەتی هه‌رێم هاتووچۆی خۆڕایی بۆ 230 قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی دابیندەکات

کوردستان TV
100%


بۆ پاڵپشتیکردن لە قوتابییانی خاوەن پێداویستی تایبەت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە پاسی هاتووچۆکردن و گواستنەوەی خۆڕایی بۆ 230 قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دابیندەکات.

 

هیوا سەعید، سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژانە لە ڕێگەی 18 پاسەوە، هاتووچۆ بە 230 قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت، کە نیشتەجێی سەنتەری پارێزگای سلێمانین.

سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، ئەوەشی ڕاگەیاند: قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 9ی بنەڕەتین، کە لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێکدێن لە، پەیمانگای ڕوناکی نابینایان، پەیمانگای ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگای هیوای نابیستان، پەیمانگای هانای پیشەیی.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن دەیەوێت خزمەتی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتان بکات و لەمڕووەشەوە چەندین پەیمانگا و سەنتەری تایبەتی بۆیان دابینکردووە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.