Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:23

سێ پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هه‌ولێر جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%

لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە سێ پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و نۆژەنكردنەوەی شەقامی جووتساید و دروستكردنی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێن كە هەر یەك لەو پرۆژانە چەند بڕگەیەكی گرنگ لەخۆدەگرن و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
پرۆژەكان بریتین لە دروستکردنی شەقام لەنێوان بنەسڵاوە - کەسنەزان لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانییە، كارەكانی پێكهاتووە لە بڕین و فەرشکردنی تێکەڵە و فەرشکردنی بەردی شکاو و پاشان قیڕتاوکردن بە درێژیی ٥٨٠ مەتر و پانیشی ٧ مەترە.
پرۆژەی دووەمیش بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی بازاڕ و سەنتەری لاوان (دروستکردنی شەقامی جووتسایدی دەروازەی هەولیر- بنەسڵاوە تا کۆتایی بلۆکی یەك لە بنەسڵاوە)، ئەم پرۆژەیەیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و بە گوژمەی (٢،٣٤٣،٣٥٠،٠٠٠) دوو ملیار و سێسەد و چل و سێ ملیۆن و سێسەد و پەنجا هەزار دینار بە سەرپەرشتیی تیمی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت، پێكهاتەی پرۆژەكەش بریتییە لە دروستکردنی شەقام بە درێژیی ٢٦٠٠مەتر و پانیەكەشی ٤٠مەتر و قیڕتاوکردن بە ڕووبەری ٣٥٠٠٠م٢ و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بەدرێژی ٤٧٥٠م.
پڕۆژەی سێیەمیش بریتییە لە دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی گەڕەسۆر (تەعجیلی نوێ) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە كە بە درێژیی ٢٢٠٠م و پانی ١٢م شەقام دروست دەكرێت كە هەندێک شوێن بە پانی ١٥م لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی جیاواز، هەر سێ پرۆژەكە بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری و هونەری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێن و كاریگەری زۆر باشیان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو قەزایە هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.