نگین عەبدولمەلەکی، كچه قوتابی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، كه خه‌ڵكی شاری سنه‌یه و له شاری هه‌مه‌دان دەیخوێند به زه‌بری لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، كه دوو هه‌فته‌یه ئەو كچه قوتابییه كورده گیانی له‌ده‌ست داوه و تازە ئاشکرا بووه،
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه نگین، قوتابیی زانكۆی پیشه‌یی هه‌مه‌دانه و له به‌شی ئه‌ندازیاریی پزیشكی خوێندوویه‌تی، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان به هاوڕێیان و کەس وکارەکەیان راگەیاندوە کە دەبێت بڵین نگین بەهۆی خواردنی ماسیی قووتووی ماوه‌به‌سه‌رچووه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوە نەک لەژێر زەبری لێدانی هێزە ئەمنیەکاندا
كچه قوتابییه‌كی كورد به زه‌بری لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ست دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.